سلێمانی؛ ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان بەردەوامە لە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن

02/09/2018

ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی زیاتر ناساندنی كاندیدەكانی بزوتنەوەكە بۆ خولی پێنجەمی پەلەمانی كوردستان ‌و پێدانی ڕێنمایی سەبارەت بە پەرلەمان ‌و پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەكە, كۆنفرانسێكی بۆ سەرجەم كاندیدەكان ڕێكخست.

كەژاڵ عەلی, ئەندامی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان, بە KNNی ڕاگەیاند: ئامانج لەو كۆنفرانسە, ئامادەكارییەكانی بزوتنەوەكەیە بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژی 30 ئەیلول و زیاتر ڕێنمایی پێدانە بە كاندیدەكان لە چۆنیەتی ئەنجامدانی بانگەشە بۆ خۆیان ‌و بۆ لیستی بزوتنەوەكە.


هەواڵی زیاتر