"بەگژداچونەوەی گەندەڵی و دورخستنەوەی دەستی حزب لە حکومەت لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازیی بیناکردنی حکومەتی خزمەتگوزار بۆ هاوڵاتیان"
08/06/2022
ئەمڕۆ
چوارشەممە (٨/٦/٢٠٢٢)، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سەرۆکایەتی
هەرێم لە هەولێر، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ رەیدیۆ دۆبرێ باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق، بارودۆخی
سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و دۆخی چەقبەستوی بەردەم پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی
نوێی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆدەنگی نیشتیمانی و بە دامەزراوەییکردن
بۆ حکومڕانیەکی دروست بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
جێگری سەرۆکی
هەرێم جەختی لە سەر گرنگی یەکڕیزی و سەروەری یاسا و بەگژداچونەوەی گەندەڵی و
دورخستنەوەی دەستی حزب لە حکومەت کردەوە، بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی بە ئامانجی
کارکردنی نیشتیمانی و بیناکردنی حکومەتی خزمەتگوزار و دامەزراوەیی، لەپێناو دابینکردنی
موچەو ماف و ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان.
هەر لەو
کۆبونەوەیەدا باس لە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن و بەرفراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان
هەرێمی کوردستان و رۆمانیا کرا، بەتایبەت لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و بازرگانی و
سیستەمی دادوەری و پیشەسازی و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان تا ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو.