وەزیری دارایی و ئابوری: دەبێت بە هەموو لایەكەوە هەوڵی بنەبڕكردنی یاساشكێنی و قاچاخچێتى بدرێت
08/06/2022
وەزیری
دارایی و ئابوری: دەبێت بە
هەموو لایەكەوە هەوڵی بنەبڕكردنی یاساشكێنی و قاچاخچێتى بدرێت
وەزیرى
دارایى و ئابورى رایدەگەیەنێت؛ هەموومان بۆ چاكسازی هاتوین بۆیە دەبێت ئەوانەی یاساشكێنی و كاری قاچاخچێتی لە سنوورەكان ئەنجام
دەدەن، رێگرییان لێبكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە
(2022/6/8)، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ لیوا
روكن حماد فازڵ هادی دزەیی فەرماندەی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەکی وەزارەتی ناوخۆیی
عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوەوە لەگەڵ ئاماژە کردن بە دیاردەی قاچاخچیەتی و یاسا
شکێنی لە سنوورەکان، جەختی لەوە كردەوە دەبێت
بە هەموو لایەكەوە هەوڵی بنەبڕكردنی یاساشكێنی بدرێت.
بەپێى
راگەیەندراوێکى وەزارەت، لە كۆبونەوەکەدا چەندین راو پێشنیازیان گۆڕدراوەتەوە بۆ ئەوەى
نەهێشتنی دیاردەی قاچاغ و یاسا شکێنی بچێتە بواری پراكتیكەوە و لای خۆیەوە، لیوا روكن
حماد فازڵ بەڵێنیدا کە هاوکاری وەزارەتی دارایی هەرێم بکات و ئەو کەسانەی کە لە
پشتی کارە نا یاساییەکانەوەن، بۆ ئەوەی بەبێ جیاوازی روبەڕوی یاسا بکرێنەوە.
لە كۆتایدا،
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند: هەمومان بۆ چاكسازی هاتوین، بۆیە
دەبێت ئەوانەی یاساشكێنی و كاری قاچاخچێتی لە سنورەكان ئەنجام دەدەن، رێگرییان لێبكرێت
و ئەوەی لە توانای وەزارەتی دارایی و ئابوری-ش بێت درێغی ناكەین."