ئاوات جەناب نورى: بە رێگە گرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی (95) ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت
16/07/2022
ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەبارەی سێ ساڵی رابردوی كاری وەزارەتەكەوە ئاماژە بەوە دەکات کە هەوڵەکانیان خستوەتەگەڕ بۆ چاکسازى لە داهات و خەرجى و نەهێشتنى دوموچە و سێ موچە و خانەنشینى نایاسایی و چەندین کۆسپ و رێگرى دیکە.
بەشێک لەو رێکارانەى وەزارەتەکە لەم سێ ساڵەی کابینەى نۆیەمى حکومەتدا جێبەجێى کردوە، وەک وەزیرى دارایى ئاماژەى بۆ دەکات بەم شێوەیەیە:
* بە رێگە گرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی (95) ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت
* داهاتی باج لە (300) ملیار دینارەوە بۆ (796) ملیار دینار زیادی كردوە
* ئازاد کردنی بازرگانی و نەهێشتنی مۆنۆپۆڵ تاڕادەیەکی زۆر و زیاتر کردنی داهاتی گومرگی لە ٩٥٦ ملیارەوە بۆ یەک تریلیۆن و ٦٩١ ملیۆن دینار لە کابینەی نۆیەم دا.
* دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی و بە ئەلیکترۆنی کردنی سەرجەم دەروازەکان و بەستنەوەیان بە وەزارەتی داراییەوە.
لە بواری باجەکانیش زیادکردنی داهاتی باج لە ٣٠٠ ملیار دینارەوە بۆ ٧٩٦ ملیار دینار بەبێ هیچ زیاد کردن و دەستکاری کردنێکی رێژەی باج. هەروەها ئامادەکاری کردن بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی باج لە ئایندەیەکی نزیک دا.
* دەستپێکردن بە تۆمار کردنی سەرجەم باجدەران لە گەورە باجدەرانەوە بۆ خوار.
لە بواری بودجەیە جێبەجێ کردنی رێکارەکانی دامەزراندن و بە هەمیشەیی کردنی ١١ هەزار و ٥٩٥ لەوا نەی کە مامۆستای گرێبەست و پزیشک و دەرچووە یەکەمەکان و گرێبەستە نوێ کە کراون ئەوەش بە هەماهەنگی لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
* کەمکردنەوەی خەرجی تا ڕادەیەکی زۆری نا پێویست بۆ حکومەت بە ڕێژەی ١٤٤ ملیار دینار.
* لە بواری خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کۆتایی هێنان بە چەند مووچەیەکی بەدەر لە یاسا و هەڵوەشاندنەوە و گواستنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێشمەرگە و گواستنەوەیان بۆ وەزارەتی دارایی.
* هەڵوەشاندنەوەی گشت خانەنشینی نایاسایی و ئەوانەی کە بە پلەی زیاتر لە مافی خۆیان خانەنشین کراون.
* لە بواری بانکەکاندا دامەزراندنی بانکی نیشتمان بە سەرمایەی ٢٠٠ ملیار دینار کە دەبێتە لقی بانکی ناوەندی عێراقی لە هەرێمی کوردستان لە رێگەیەوە سەرلەنوێ رێکخستنەوە و متمانە بە بانکەکانی هەرێم و سود وەرگرتن لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی.
* لە بواری بانکە بازرگانییەکان وەرگرتنەوەی چەند ملیار دینار لە قەرزی ئاسانکاری بانکی لە رێگەی وەرگرتنەوە و فرۆشتنەوەی رەهن کراوەکانی قەرزدارانەوە .
بەردەوام بوونی ئەو رێکارانە بۆ باقیاتی قەرزەکان.
* لە بواری یاساییدا کردنەوەی ٢ هەزار و ٦٢٦ داوا لەسەرجەم دادگاکان و یەکلایی کردنەوەی ٩٥% ئەو داوایانە لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان.