وەزیری بازرگانی و پیشه‌سازی كار و پڕۆسەی چاكسازییەكان و هەوڵی پێشخستنی ئەو دو كەرتە ئاشكرا دەكات

20/07/2022

وەزیری بازرگانی و پیشه‌سازی كار و پڕۆسەی چاكسازییەكان و رەخساندنی دەرفەتەكانیان و هەوڵی پێشخستنی ئەو دو كەرتە لەسێ ساڵی رابردو ئاشكرا دەكات
1- بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی یاسای چاکسازی و دروستکردنی لیژنەی چاکسازی و پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت کە (٣٠٦٦) فەرمانبەرن و (٢٧٤) فەرمانبەر کەموکوڕی لە دۆسیه‌کانیان ھەبوو، کۆی گشتی جیاوازی مووچە لە چاكکردنی ئەم دۆسیانە دەگاتە نزیکەی (٤٠) ملیۆن دینار.
2- کردنەوەی ئەژمێری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت.
3- بە ھەماھەنگی لەگەڵ بازرگانان و ژوورە بازرگانییەکان و ھێنانی بڕێکی زۆری خۆراک لە کاتی کەرەنتینە و ڕێگاگرتن لە کەمبوونه‌وه‌ و گرانبوونی نرخی خۆراک له‌و سه‌رده‌مه‌.
4- ھەر لە کاتی کەرەنتینه‌دا نزیکەى (٢٠) هەزار تەن لە خۆراکە سەره‌کییەکان هێنرا و دابه‌ش كرا بەسەر (200) ھەزار خێزانی کەمدەرامەت.
5- دروستکردنی ئەنجومەنی کێبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری .
6- بەئەلیکترۆنیکردنی پڕۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کە بووە ھۆی کەمکردنەوەی ماوەی پێویست بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیا، کە پێشتر دەگەیشتە نزیکەی مانگێك، بەڵام ئێستا لە (٣) ڕۆژ و بە تێچووی (٦٠) ھەزار دینار كاره‌كانی تۆمار دەکرێت.
ھەروەھا ئامادەکاریمان کردووە بۆ بەئەلکیترۆنیکردنی مۆڵەتی ھەناردە وھاوردە، ھێمای بازرگانی و پێدانی مۆڵەتی پیشەسازی بۆ کارگەکانی کەرتی تایبەت کە بە ھەمان شێوە دەبنە ھۆی زووتر جێبەجێکردنی کاری ھاووڵاتیان.
7- ڕێکخستنەوەی خەرجی و داھات، زیادکردنی داھاتی وەزارەتمان بە ڕێژەی ٥٠% و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بە ڕێژەی ٢٠% .
8- ھەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی بەرھەمە خۆماڵییه‌كان، کە دەبێتە ھۆکارێک بۆ پەرەپێدانی بەھەمی خۆماڵى.
9- دروستکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی فیدراڵ و چاره‌سەره‌کردنی زۆریک لە کێشەکانی نێوانمان.
10- یەکخستنی سەرجەم پرۆسە ئیداریەکان لە سەرجەم دام و دەزگاکانی وەزارەت لە ھەرسێ پارێزگا کە پێشتر بە شێوازو میکانیزمی جیا کاردەکرا .
11- لەم کابینەیە (٢,٦٥٩ ) کۆمپانیای خۆماڵی و (٨٧) کۆمپانیاى بیانى تۆمار کراوە و (٥٥٣) مۆڵەتی کارگەی کەرتی تایبەت دراوە و (٢٦,٧٠١) پشکنین بۆ بەرھەمی کارگەکان ئەنجام دراوە و (١,٥٢٩) ھێمای بازرگانی بە کۆمپانیای خۆماڵی دراوه‌ و (٨٦١) ھێماش بە کۆمپانێای بیانی، وه‌ بە سەرجەم ئەم کارانەش زیاتر لە ٢٠ هەزار هەلى کار بۆ لاوان و خەڵکى هەرێمى کوردستان ڕەخسێنراوە.
12- زیاتر لە (٢٠٠) هەزار تۆن چیمەنتۆ بۆ ھاوڵاتیان دابین کراوە بە نرخی گونجاو بۆ پەرەپێدانى بیناسازى.
13- سێ (3) سایلۆی (٤٠) ھەزار تەنی و (١٩) گۆکا دروست کراوە بە گوژمەی زیاتر لە (٥٨) ملیار دینار کە بنەمایەکى ستراتیژین بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک.
14- چەندین پڕۆژەى گرنگ و ستراتیژیمان ئامادە کردووە کە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە و بودجەیان بۆ ته‌رخان کراوە وەک:
ـ دروستکردنی سایلۆی ھەڵه‌بجە لەگەڵ (١٠) کۆگا بە گوژمەی (٢٦) ملیار دینار.
ـ دروستکردنی ڕێگای سایلۆی ڕانیە و پیرەمه‌گروون.
15- ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیشمان وەرگرتووە بۆ ھەڵگرتنی باجی گومرکی لەسەر ماددە خۆراکییە زەروورییەکان بۆ ڕێگاگرتن لە زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و بەمەش کۆنتڕۆڵى نرخى خۆراک لە بازاڕ دەکرێت.


هەواڵی زیاتر