هێرشەکانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان .. لێکەوتەو کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا

30/07/2022

ماوەی ٣٩ ساڵە تورکیا بەردەوامە لەئۆپەراسیۆن و هێرش و بۆردومانەکانی، بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەپاساوی پاراستنی سنورو ئاسایشی نیشتیمانی تورکیاو کەمکردنەوە مەترسییەکانی پەکەکە بۆ سەر وڵاتەکەی.

تورکیا تەنها لەماوەی دو ساڵی رابردودا، بەرەسمی پێنج ئۆپەراسیۆنی گەورەی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، لەپاڵ ئەوەشدا بۆردومانی بەردەوامی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی تورکیا، رۆژانە بەناوی هێرشکردنە سەر ئەندامانی پەکەکە، لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامیان هەیە. سەرئەنجامی هەمو ئەمانەش، زیانێکی زۆری گیانی و مادیی بەر هاوڵاتیان و سروشت و سەرخان و ژێرخانی ئابوری و گەشتیاری هەرێمی کوردستان گەیشتوە. لەو نێوانەشدا گوندنشینان و هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچە سنورییەکان، پشکی شێری قوربانیدانیان بەرکەوتوە و لەئەنجامی پەلامارو بۆردومان و هێرشە بەردەوامەکاندا سەدان هاوڵاتی سڤیل بونەتە قوربانی.

بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی شەقامی عێراقی و ئەو کاردانەوەو هەڵوێستە نوێیانەی هێزە سیاسیەکانی عێراق لەدواى هێرشەکەى تورکیا بۆسەر ناوچەى پەرەخ کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتى عێراقى بونە قوربانیی، ئاماژەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێیە، لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیاو هەرێمی کوردستان لەئایندەدا.

ئەم لێکۆڵینەوەیەى ژورى تویژینەوەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان کە لەلایەن گەیلان عەباس ئامادە کراوە، تیشک خراوەتە سەر کۆمەڵێک لایەنی پەیوەست بەم بابەتەوە، لەوانەش (مێژوی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لەهەرێمی کوردستان، پێگەی سەربازی تورکیا لەئێستای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا، گفتوگۆکردن دەربارەی ئامانج و پلان و ستراتیژی تورکیا لە ئەنجامدانی ئەم هێرش و ئۆپەراسیۆنانە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، زیان و لێکەوتەکانی ئەم هێرشانە، کاردانەوە عێراقییەکان بەرامبەر هێرشەکانی ئەم دوایەی گوندی پەرەخ لەلایەن تورکیاوە، لەگەڵ دارشتنی چەند سیناریۆو ئەگەرێکی چاوەروانکراو لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا لەماوەی داهاتودا ... ئەمانەو چەند پرسێکی دیکە):

 

کلیک لێرە بکە


هەواڵی زیاتر