چەمچەماڵ؛ کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس و ئەنجومەنى قەزا و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان

07/08/2022

لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لیژنەى باڵاى دوەم کۆنفڕانسی نیشتمانی لە مەکۆى چەمچەماڵ له‌گه‌ڵ ئەنجومەنى قەزا و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى سنورەکە كۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا؛ لیژنەی باڵا ئامانجى بەستنى کۆنفراسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانی رونکردەوە لەپێناو دوبارە خۆنوێکردنەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ، لاى خۆیانەوە ھەڵسوراوانى گۆڕان سەرنج و تێبینیەکانیان بۆ راپۆرتى ئامادەکاریی لیژنەى باڵا پێشکەش کرد.

کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس لەگەڵ هەڵسوڕاوانى چەمچەماڵ لە درێژەى ئامادەکارییەکانى بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانییە کە زۆرینەى ئامادەکارییەکانى تەواو بوە، وەک یەکێک لە هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و خۆ نوێکردنەوەى بزوتنەوەکە بۆ قۆناغى داهاتو.


هەواڵی زیاتر