فەرهەنگ خالید: لەمساڵدا دەست بە دروستکردنى سایلۆى هەڵەبجە دەکرێت
07/08/2022
بەڕێوەبەرى
گشتى دیوانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى رایدەگەیەنێت؛ پلانمان هەیە بۆ دروستکردنى
چەند سایلۆیەکى نوێ بەڵام ئەولەویەت لەمساڵدا دروستکردنى سایلۆى هەڵەبجەیە کە
زۆربەى رێکارەکانى بڕیوە.
فەرهەنگ
خالید، بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى رایدەگەیەنێت؛ پلانمان
هەیە بۆ دروستکردنى سایلۆ لە پارێزگاى دهۆک و هەولێر، بەڵام پلانى یەکەم بۆ ئەوەى
لە ساڵى (2022) سایلۆ ى نوێ دروست بکرێت، دەستپێکردنى دروستکردنى سایلۆى هەڵەبجەیە.
بەڕێوەبەرى
گشتى دیوانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى ئاماژە بەوەش دەکات؛ دروستکردنى سایلۆى
هەڵەبجە هەمو رێکارەکانى بڕیوە و تەنها تەندەرینى ماوە، گرفتێکى بچوک هەیە لەوەى پەیوەندى
بە سیولەى بانکى هەیە بۆ پێدانى چەکى بانکى بەو کەسەى تەندەرەکەى بۆ دەردەچێت و
ئێستا لەگەڵ وەزارەتى دارایی سەقاڵى گفتوگۆین بۆ چارەسەرى ئەو گرفتە بۆئەوەى
بتوانین چارەسەرى بکەین و بخرێتە تەندرینەوە و هەڵەبجەش وەک هەر پارێزگایەکى دیکەى
کوردستان ببێتە خاوەنى سایلۆ.