مستەفا سەید قادر و کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا کۆبونەوە

07/08/2022

مستەفا سەید قادر، جێگرى سەرۆکى هەرێم و کلێمنس زێمتنەر کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا لە هەرێم کۆبونەوە و لەگەڵ تاوتوێکردنى دۆخى گشتى عێراق جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی ئەڵمانیاى بۆ بەگداچونەوەی گەندەڵی و چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بەگرنگ وەسف دەکات و هاوکاری و پشتیوانییەکانی ئەو وڵاتەش بۆ هەرێمی کوردستان لەبواری سەربازی و مرۆییدا بەتایبەت لەشەڕی داعشدا بەرز دەنرخێنێت.

لە کۆتاییدا کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، سەرەڕای دوپاتکردنەوەی پشتگیری و هاوکاری وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، ستایشی جێگری سەرۆکی هەرێمی کرد بۆ تێڕوانین و سەرنجە بابەتییەکانی لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و هەرێم کە لەماوەی دیدارەکانی ڕابردوو خستویەتیەڕوو.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەولێر، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی هەرێم، پێشوازی لە کلێمنس زێمتنەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم و وەفدێکی یاوەریکرد.

لە دیدارێکدا کە بەمەبەستی تەواوبونی ئەرکەکەیی و ماڵئاواییکردن، بەڕێز کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو، دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و پشتیوانی و پەیوەندییەکانی هەردولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەردولا، بیروڕایان سەبارەت بە ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان و بەبنبەست گەیشتنی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕکرد.

جێگری سەرۆکی هەرێم وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئەرک و ماندوبونی کونسوڵی ئەڵمانیا، رۆڵی وڵاتەکەشی بۆ بەگداچونەوەی گەندەڵی و چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بەگرنگ وەسفکردوو، هاوکات هاوکاری و پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا لە ڕابردوودا بۆ هەرێمی کوردستان لەبواری سەربازی و مرۆییدا بەتایبەت لەشەڕی داعشدا بەرزنرخاند.

لە کۆتاییدا کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، سەرەڕای دوپاتکردنەوەی پشتگیری و هاوکاری وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، ستایشی جێگری سەرۆکی هەرێمی کرد بۆ تێڕوانین و سەرنجە بابەتییەکانی لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و هەرێم کە لەماوەی دیدارەکانی ڕابردوو خستویەتیەڕوو.


هەواڵی زیاتر