ئاوات شێخ جەناب: داهاتمان زیادکردوە و خەرجیمان کەمکردوەتەوە
09/08/2022
ئاوات
شێخ جەناب رایدەگەیەنێت؛ وەزارەتەکەیان لەم کابینەیەدا توانیویەتى ببێتە فاکتەرێکى
بەهێز بۆ جێبەجێ کردنى یاسای چاکسازى و زیادکردنى داهات و کەمکردنەوەى خەرجیەکانى،
کۆنسوڵخانەى ئەمەریکاش ستایشى وەزیرى دارایی و ئابووری دەکات کە توانیویەتى هەنگاوى
ئەرێنى بە ئاراستەى جێ بەجێ کردنى یاسای چاکسازى بنێت.
ئاوات جەناب
نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ دێڤد کۆدڵ بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری
و هيث بێڵى سەرۆکی یەکەی ئابووری و سێث پاچ) سەرۆکی پێشووى یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی
گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ تاوتوێکردنى دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی
دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و پرسى پیێکهێنانى کابینەى داهاتووى حکومەتى فیدڕاڵ،
رایگەیاند: یەکێک لە دەستکەوتەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە کابینەى نۆیەم،
توانیویەتى ببێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ جێبەجێ کردنى یاسای چاکسازى.
جەختیشى
کردەوە کە وەزارەتى دارایی توانیویەتى داهاتى ناوخۆ بەرز بکاتەوە بە خەرجیەکانیشى
کەمبکاتەوە.
لاى خۆیانەوە،
شاندی میوان پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی و سوپاسى وەزیرى
دارایی و ئابووریان کردوە کە توانیویەتى هەنگاوى ئەرێنى بە ئاڕاستەى جێبەجێکردنى یاسای
چاکسازى بنێت و ئەوەیان خستوەتەڕو کە هاوکارێکى بەهێز دەبن بۆ بەرەوپێشبردنى
تواناى فەرمانبەرانى وەزارەتى دارایی و ئابورى.