وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و دارایى بۆ چارەسەرى گرفت و ئاستەنگى کارگەکان و زیادکردنى بەرهەمى ناوخۆ و رەخساندنى هەلى کار کۆدەبنەوە
15/08/2022
هەردو وەزارەتى
بازرگانى و پیشەسازى و وەزارەتى دارایى و ئابورى، گرفت و کێشە و داواکارى کارگەکان
و چۆنیەتى کارئاسانى بۆیان تاوتوێ دەکات لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و زیادکردنى
بەرهەمى ناوخۆ و رەخساندنى هەلى کار.
ئەمڕۆ دووشەممە
(2022/8/15) ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و کوێستان محەمەد، وەزیری بازرگانی و
پیشەسازی بەوەکالەت بە ئامادەبونى بەرپرسانى تایبەتمەندى هەردو وەزارەت کۆبونەوە بۆ
تاوتوێکردنى گرفت و ئاستەنگ و داواکارى کارگەکان لەهەرێمی کوردستان لە روی باج و رسومات
پێداویستییەکانى دیکەیان و چۆنیەتى کارئاسانى.
لاى
خۆیەوە وەزیری دارایی و ئابوری پشگیری تەواوی دەربڕی بۆ هەماهەنگى و کارئاسانیکردن،
بڕیاریش درا لەڕێگەی دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بەدواداچونی ورد بکرێت بۆ
چارەسەرى گرفت و ئاستەنگى بەردەم کارگەکان.
ئەوە
لەکاتێکدایە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و پەرەپێدانی
بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و رەخساندنى هەلى کار، هەوڵەکانى خۆى بەگەڕ خستوە و لەماوەى
رابردودا کۆبونەوەى بەرفراوانى لەگەڵ ژورەکانى پیشەسازى و خاوەن کارگەکان
ئەنجامداوە بۆ زانینى ئاستەنگ و وەرگرتنى داوا و پێشنیازەکانیان، بە ئامانجى
هەڵگرتنى ئاستەنگەکان.