وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کار بۆ کەمکردنەوەى کرێى کارەباى کارگە و پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکات

22/08/2022



وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى کار بۆ کەمکردنەوەى کرێى کارەباى کارگە و پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا کوێستان محەمەد لەگەڵ وەزیرى کارەبا کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٢/٨/٢٢) ، کوێستان محەمەد وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وەکالەت بۆ تاوتوێکردنى گرفتی کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازیەکانیان و داواکارییەکان لەبارەى گرانی نرخی کارەبا، لەگەڵ کەمال محەمەد صالح، وەزیری کارەبا کۆبوەوە و بەپێى راگەیەندراوێکى کۆبونەوەکە بڕیاردراوە بە دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی کۆنوسێک کە میکانیزمی گونجاو و چارەسەری تێدا بێت بۆ کەمکردنەوەی کرێی کارەبای کارگەکان و پرۆژە پیشەسازیەکان لە پێناو پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش بۆ گەیاندنى داواکارى خاوەن کارگە و پڕۆژە گەورەکان وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لەگەڵ وەزیرى دارایی کۆبوەوە، وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە لەوەى لە هەوڵەکانی بەردەوامە لەپێناو چارەسەری گرفتی کارگەکان و زیادکردنى بەرهەمی ناوخۆ و رەخساندنى هەلى کار بۆ هاوڵاتییان و دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان.


هەواڵی زیاتر