کامیل قەزاز: مامەڵەى هاوڵاتیان بۆ هاوبەشیکردنی کارەبا بە ئەلکترۆنی دەکرێت

28/08/2022

بریکارى وەزارەتى کارەبا رایدەگەیەنێت؛ مامەڵەى هاوڵاتیان بۆ هاوبەشیکردنی کارەبا بە ئەلکترۆنی دەکرێت و ئەوەش ئاسانکارییەکى زۆر بۆ رایی کردنى کاروباری هاوڵاتییان دەکات.

کامیل محەمەد قەزار، بریکارى وەزارەتى کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک، لە لێدوانێکدا بۆ سایتى (گۆڕان) رایگەیاند؛ پڕۆژەى بە ئەلیکترۆنیکردنى مامەڵەى هاوڵاتیان تەواوکارى ئەو پڕۆژانەیە کە بۆ خزمەت و کارئاسانى بۆ هاوڵاتیان کارمان لەسەر کردوە و بەم زوانە و تا ساڵى داهاتو دەکەوێتە کار.

کامیل قەزاز ئاماژە بەوەش دەکات؛ ئامانج لەم پڕۆژە و هەنگاوە کەمکردنەوەى قەرەباڵغى فەرمانگەکانى کارەبا و خزمەتکردنى هاوڵاتییانە بە گشتى، چونکە ئەم سیستەمە زۆر پێشکەوتوە و ئاسانکارییەکی زۆری بۆ راییکردنى کاروباری هاوڵاتییان دەکات لە فەرمانگەکانى کارەبا.


هەواڵی زیاتر