ئاوات جەناب نورى: هەمیشە پرۆژە ستراتیژییەکان و پڕۆژەکانی رێگاوبانمان بەهەند وەرگرتوە

31/08/2022

ئاوات جەناب نورى رایدەگەیەنێت؛ هەمیشە پرۆژە ستراتیژییەکان و پڕۆژەکانی رێگاوبانمان بەهەند وەرگرتوە و ئەوەی لەتواناماندا بوبێت درێغیمان نەکردوە، بەپێویستیشی دەزانێت؛ ئەولەویەت بۆ پڕۆژەکانی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایانە بێت کە ستراتیژین.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەوەکالەت، رایدەگەیەنێت؛ لەلایەنی وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە سەرەڕای قەیرانەکان، هەمیشە پرۆژە ستراتیژییەکان و پڕۆژەکانی رێگاوبانمان بەهەند وەرگرتوەو ئەوەی لەتواناماندا بوبێت درێغیمان نەکردوە، بەپێویستیشی زانی، ئەولەویەت بۆ پڕۆژەکانی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایانە بێت کە ستراتیژین.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەوەکالەت، لە چۆنێتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکۆڵێتەوە و پشتیوانی و پشتگیری خۆی بۆ هەرچی زو ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو  نیشتەجێکردن دوپات دەکاتەوە.


هەواڵی زیاتر