وەزیری دارایی و ئابوری: ھەمو ھەوڵێک دەدەین گرفتەکانی بەردەم بازرگانان و پیشەسازان نەھێڵین

03/09/2022

وەزیری دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت؛ ھەمو ھەوڵێک دەدەن سەرجەم لەمپەرو گرفتەکانی بەردەم بازرگانان و پیشەسازان نەھێڵن و بەجۆرێکیش شێوازی باجی سەر بازرگانان ڕێکبخەنەوە کە سودی گشتی لەسەرو ھەمو بەرژەوەندییەکانەوە تێیدا جێگیربکرێت.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک بازرگانان کە ئەمڕۆ شەممە (٢٠٢٢/٩/٣) لە ژورى بازرگانى سلێمانى بەڕێوەچو، رایگەیاند: بازرگان و پیشەسازان ئەو توێژەن کە پێویستە ماندو بون و ھەوڵەکانیان بۆ بوژاندنەوەی رەوت و ژێرخانی ئابوری کوردستان بەڕێزەوە خەمڵاندنی بۆ بکرێت و وەک وەزارەتی داراییش ھەمو ھەوڵێک دەدەین سەرجەم لەمپەرو گرفتەکانی بەردەم ئەو توێژە نەھڵن و بەجۆرێکیش رێکخستنەوە بۆ شێوازی باجی سەر بازرگانان بکرێت کە سودی گشتی لەسەرو ھەمو بەرژەوەندییەکانەوە تێیدا جێگیربکرێت.

وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەت وەک ھێڵی گەرمی نێوان بازرگانان و وەزارەت  پێکبھێنرێت و نوێنەری ھەریەک لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی و بازرگانانی تێدابێت.


هەواڵی زیاتر