کەمال موسلیم: کارئاسانی بۆ کۆمپانیا یابانیەکان دەکەین

08/09/2022

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى، ئامادەیی بۆ هاوکاری و کارئاسانی بۆ کۆمپانیا یابانیەکان و هەر کارێکی هاوبەشى نێوان هەردولا دەردەبڕێت کە ببێتە هۆی بوژانەوەی کەرتی بازرگانی و ئابووری لەهەرێم.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە کۆبونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوە لەگەڵ یونیداجین بەرپرسی نوسینگەی ڕێکخراوی جایکای یابانی لە عێراق لە وەڵامى داخوازى شاندەکەدا بۆ پشتگیرى و هاوکاری و کارئاسانی بۆکۆمپانیا یابانیەکان، ئامادەیی هەمو پشتگیرى و کارئاسانییەکى دەربڕی.

هەروەک ئامادەیی دەربڕی بۆ هەر کارێکی هاوبەش کە ببێتە هۆی بوژانەوەی کەرتی بازرگانی و ئابوری لە هەرێمى کوردستان و لەو سۆنگەیەشەوە هاوکاری و هەماهەنگى بۆ ئەو سیمینارە دوپاتکردەوە کە و  بڕیارە مانگی داهاتو لەنێوان کۆپانیا بازرگانییەکانى یابان و لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێم بەڕێوەبچێت.


هەواڵی زیاتر