وەزیری دارایی: ھەمو ھەوڵێک دەدەین بۆ نەهێشتنى گرفت و ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی فەرمانگەکان

08/09/2022

وەزیری دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت؛ ھەمو ھەوڵێک دەدەین بۆ نەهێشتنى گرفت و ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی فەرمانگەکان کارئاسانی بۆ ھاوڵاتیان.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کە ئەمڕۆ بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ھەرێم/ سلێمانى بەڕێوەچو، لەمپەرەکانی بەردەم کۆکردنەوەی داھات و موچەی موچەخۆران و پڕۆژە ستراتیژی و خزمەتگوزارییەکانی خستەڕو.

بەپێى راگەیەندراوى کۆبونەوەکە، وەزیرى دارایی ئاماژەی بەوەکردوە ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی گرفت و ئاستەنگە دارایی و کارگێڕییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان نەھێڵن و کارئاسانی لەبەردەم ھاوڵاتیانیش بکرێت بۆ دانەوەی ئەو قەرزە کەڵەکەبوانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بەھەر ھۆکارێک نەدراونەتەوە.


هەواڵی زیاتر