کۆمیسیۆن (23) رۆژی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرد
02/09/2018
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم ماوەی (23) رۆژی وەک ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
رۆژی یەکشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان وادەی
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد کە لە (5)ی ئەیلولەوە
بۆ (28)ی ئەیلول دەبێت.
ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان
لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە؛ پاڵپشت بە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی
(1992)ی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەموارکراو و ئاماژە بە یاسای ژمارە
(4)ی ساڵی (2014)ی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ئەنجومەنی
کۆمسیاران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە دیاری کردنی وادەی دەست
پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیست و قەوارە سیاسیەکان و پاڵێوراوان و
دەتوانن لە سەعات (12)ی شەوی رۆژی (5/9) تا سەعات(8)ی بەیانی رۆژی (28/9)
بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن.
كۆمیسیۆن داوای له سهرجهم قهواره و لیسته بهشدار بوهكان و
پاڵێوراوان کردوە پابهندی تهواوی پهیڕهو رێنمایهكانی كۆمیسیۆن بن.
بڕیارە رۆژی (30)ی ئەیلولی ئەمساڵ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.