بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى ئاستەنگەکانى حکومەتى خۆجێیی ئاشکرا دەکات
12/09/2022
بەڕێوەبەرى
گشتى کشتوکاڵى سلێمانى لەبارەى ئاستەنگەکانى حکومەتى خۆجێیی رایدەگەیەنێت؛ بەشێک
لە یاسا و رێماییهكان کۆنن و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و پێشكه‌وتنی ئێستادا هه‌ندێ
خاڵ هەیە کە رێگرن له جێبه‌جێكردنی پڕۆژەکان، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک فشارى شەخسیى حزبیی
هەیە و دەشڵێت: ئەگەر یەکێ لەناو سنورى شارەوانى و شارەوانى قەزا و ناحیەکانیش تەجاوز
بکاتە سەر زەوى کشتوکاڵى هیچ مەسولیەتێک لە ئەستۆى ئێمە نییە.
شاڵاو جه‌مال،
بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى، جەخت لە بونى ئاستەنگى جۆراو جۆر لەبەردەم
فەرمانگەکانى حکومەتى خۆجێیی سلێمانى دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک لەو
ئاستەنگ و رێگرییانە لابراون بەڵام هەر ئاستەنگ ماوە و دەڵێت: بۆنمونە رێنمایی
ژمارە (3)ـی ساڵی (2011) بۆ دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی گاوداری و په‌له‌وه‌ر و سامانی
ئاژه‌ڵ، پێوستی به (16) فه‌رمانگه هه‌بو كه ئه‌م هاوڵاتییه تا ره‌زامه‌ندی بیهێنێته‌وه،
به‌ڵام دوای پێداچونه‌وه و ئاسانکارى ئێستا پێویستی به ره‌زامه‌ندی پێنج فه‌رمانگه
هه‌یه.
هەروەک
ئاشکراى دەکات کە هەماهەنگىى نێوان فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی وەک پێویست
نییه، "ئه‌مه‌ش واده‌كات كه رۆتینێكی زۆر بۆ هاوڵاتیان دروست ببێت، هه‌روه‌ها
له رێگه‌ی شەخس و كه‌سى حزبییەوە فشار لەسەر فەرمانگەکان دروستکراوە بۆئەوەى به‌بێ
ره‌چاوكردنی رێكاره یاساییه‌كان و بەدەر لە رێنماییەکان هەندێک کار ئه‌نجام بدرێت،
كه ئه‌مانه هه‌مو كێشه‌ن و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ركردن هه‌یه".
لەبارەى ئەو
زیادەڕەوییانەى دەکرێنە سەر زەوى حکومەت، بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى دەڵێت:
لەکاتى پێدانى زەویدا شارەوانیەکان لە ئێمە داوا دەکەن بۆ کوژاندنەوەى زەوى و
بۆئەوەش ئەبێ بە نوسراوى فەرمى بێت و مۆڵەت و رەزامەندى نەخشەى ئاوەدانى و مۆڵەتى
دیکەى هەبێت، بۆیە ئەگەر یەکێ تەجاوز بکاتە سەر زەوى کشتوکاڵى لەناو سنورى
شارەوانى و شارەوانی قەزا و ناحیەکانیش، هیچ مەسولیەتێک بەپێى یاسا و رێنماییەکان
لەسەر ئێمە نییە".
لەبارەى
ئەو بڕیارەى له كۆبونه‌وه‌ی رۆژى یه‌كشه‌ممه و به‌ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران دراوە، له‌سه‌ر پێشنیاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه (800) یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون
بۆ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی دیاریكراو
دروستبكرێت، شاڵاو جەمال وتى: پێشتر زۆر کارمان لەسەر ئەوە کردوە کە ئەو فەرمانبەرانە
سودمەند نەبون، خۆشبەختانە لە کۆبونەوەکەدا بە ئامادەبونى جێگرى سەرۆکى حکومەت
بڕیارى لێدرا و له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".