جێگرى سەرۆکى هەرێم بەشدارى پرسەى شاژن ئێلیزابێسی دووەم دەکات

13/09/2022

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ١٣/٩/٢٠٢٢، بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیایی لە هەولێر کرد، پرسەنامەی بۆ کۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە تۆماری پرسەدا نوسی.

لە پرسەنامەکەدا جێگری سەرۆکی هەرێم، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆی و گەلی کوردستانی بە کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و شا چارلزی سێیەم و بنەماڵەی شاهانە و شانشینی یەکگرتوو ڕاگەیاند.

دواتر پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ شا چارلزی سێیەم، وەک پاشای نوێی شانشینی یەکگرتوو و وڵاتانی كۆمۆنوێلس.


هەواڵی زیاتر