کوێستان محەمەد: دو سەنتەرى گرنگمان بۆ منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە هەڵەبجە کردەوە

15/09/2022

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دو سەنتەر بۆ منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە هەڵەبجە دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت؛ ئەو منداڵانەى لەم سەنتەرانە وەردەگیرێن هەمو راهێنانێکى پێویستیان بۆ دەکرێت و پەرە بە تواناکانیان دەدرێت دەشڵێت: دامەزراندنى ئەو هەلى کارانەى رامانگەیاند دادپەروەرى و شەفافیەتى تەواوەتى تێدا پەیڕەو دەکرێت.

کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/9/2022) لەکاتى کردنەوەى هەردو سەنتەرەکە لە هەڵەبجە رایگەیاند: ئەمڕۆ دو سەنتەرى ئۆتیزم و شیاندنى منداڵى خاوەن پێداویستى تایبەتمان لە هەڵەبجە کردەوە کە دو سەنتەرى زۆر گرنگن، چونکە قورسترین خاوەن پێداویستى تایبەت ئۆتیزمە و ئەرکى زۆریان لەسەر باوانیانە، سەنتەرى شیاندنى خاوەن پێداویستى تایبەتیش بۆ ئەو منداڵانەیە کە ئیفلیجى مێشک (شەلەل دەماغ) یان کێشەى پەلەکانیان هەیە و تائێستا نەتوانراوە لە سەنتەرە ئەهلیەکان یان لە شوێنێکى تایبەت راهێنانیان بۆ بکرێت، بەڵام لەم سەنتەرانەى ئێمە لەمەودوا راهێنانى بەردەوامیان بۆ دەکرێت و کار لەسەر پەرەپێدانى تواناکانیان دەکرێت و کۆبونەوەى بەردەوام لەگەڵ دایک و باوکیان دەکرێت بۆئەوەى ئەوانیش بە هەمان شێوە لە ماوەڵەوە راهێنانەکیانیان پێ بکەن.

لەبارەى دامەزراندنى ئەو هەلى کارانەى سەر بە وەزارەتەکە کە لە ماوەى رابردودا لە هەڵەبجە و سەید سادق، کوێستان محەمەد رایگەیاند: لە چەند رۆژى داهاتودا دامەزراندنى فەرمانبەرانى سەنتەرەکان و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى هەڵەبجە تەواو دەبێت، ئەوەى سەید سادقیش ناوەکان و خاڵەکان جیادەکرێتە، هەمو دەرچویەک مافى دامەزراندنى هەیە، بەڵام وەرگرتنى ئەو کەسانە بۆ سەنتەر و دامەزراوەکانى ئێمە دیارى کراون، بۆئەوەش لیژنەکان ئەو رێکارەى لیژنەى تایبەتمەندى ئێمە بۆ دامەزراندن گرتویەتیە بەر بۆئەوەیە دادپەروەى و شەفافیەت رەچاو بکرێت و نەمانهێشتوە هیچ کەس و حیزب و لایەنێک دەستوەردان بکات و کەسى شایستە بەپێى خاڵبەندی دادەمەزرێن.


هەواڵی زیاتر