رێکخراوی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
26/09/2022
بزوتنەوەى گۆڕان و پەیمانگاى
کوردى بۆ هەڵبژاردن چەند پرسێکى تایبەت بە هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ دوشەممە (226/9/2022)، رێکخراوی
پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن لە چوارچێوەی سەردانەکانیان بۆ لاى بەشێک لە لایەنە
سیاسیەکان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لە دیدارێکدا بژاردەی گونجاو بۆ هەمواری
یاسای هەڵبژاردن و تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی
پەرلەمانی کوردستان خرانەڕو.
هاوکات بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا
لەبارەى پرسى هەموارى یاساى هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان و ئەو
پڕۆژەیەى رێکخراوەکە ئامادەى کردوە وەک بژاردەی هاوبەش بۆ هەمواری یاساکە و پرسی پێکهاتەکان
کە ناکۆکی نێوان لایەنەکانی لەسەر دروستبوە.
لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە بۆچونەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان کرایەوە سەبارەت بە هەردو پرسەکە و هەڵوێست و پڕۆژەى گۆڕان کە ساڵ
و نیوێک پێش ئێستا پێشنیازى یاساییان داوەتە سەرۆکایەتى بۆ هەموارى یاساى
هەڵبژاردن، بەڵام لەکاتی خۆیدا بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە نەخراوەتە بەرنامەی کاری
پەرلەمانەوە.