وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: سەرجەم پێداویستیەکانی بیناسازیی لە ناوخۆدا بەرهەمدەهێندرێن
29/09/2022
وەزیرى
بازرگانى و پیشەسازى رایدەگەیەنێت؛ سەرجەم پێداویستییەکانى بیناسازیی لە ناوخۆى
هەرێمى کوردستاندا بەرهەمدەهێندرێن، دەشڵێت: ئه‌و بەشە خۆراكه‌ی مانگانە هاورده‌ی
هه‌رێم ده‌كرێت هه‌مان جۆرى ئه‌و خۆراكه‌یه کە له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق دابه‌شده‌كرێت.
كه‌مال
موسلیم، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم ئەمڕۆ پێنجشەممە (29/9/2022) له سه‌ردانی بۆ یه‌كه‌مین
پێشانگای پیشه‌سازی له سلێمانی ئاماژەى بەوەکرد؛ كردنه‌وه‌ی هه‌ر پێشانگایه‌ك
گرنگی و بایه‌خی خۆیی هه‌یه، ئه‌م كۆمپانیایانه‌ی له‌م پێشانگایه‌دا به‌شدارییانكردوه
له كه‌رتی نیشته‌جێبون كارده‌كه‌ن و كاره‌كانیان نمایشكردوه، "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
دڵخۆشییه وهبهرهێنهركان باسیان له‌وه‌كرد ئێستا ته‌واوی مه‌وادی بیناسازی له‌هه‌رێمی
كوردستاندا ناوخۆییه و پێویستمان به‌وه نه‌ماوه له‌ده‌رەوه هاورده بكرێت".
لەبارەى به‌رنامه
و پلانی چوار ساڵه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی، ئاماژەى بەوە کرد بەشێک لەوانە چوەتە
پێشەوە و جێبەجێ کراون، بەڵام لە ئاست چاوەڕوانى ئێمە نەبوە، چونکە ئەو پلانەى
داماننابو بههۆكارهكانی پەتاى كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخ ، كێشه بازرگانییه‌كان و
ناكۆكییه سیاسییه‌كان نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست جێبه‌جێى بكه‌ین، هه‌روه‌ها نادادپەروەرى
جوگرافى و دارایی یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانهیە كه ئێمه له ئاستی جێبه‌جێكردنی
پلانه‌كه‌مان رازی نه‌بین.
سه‌باره‌ت
به و رەخنانەى له به‌شه خۆراكی مانگانه (بایه‌عی) هەیە، وه‌زیری بازرگانی وتی:
ئه‌و خۆراكه‌ی كه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و خۆراكه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری
عێراق دابه‌شده‌كرێت و به‌یه‌ك سه‌به‌ته‌ی خۆراكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دابه‌شی ده‌كات، برنجه‌كه‌ی تایله‌ندییه هه‌موخه‌ڵك
ده‌زانێت كه جۆره برنجێكی باشه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیاوه زه‌یتی
گوڵهبهڕژه كه‌مبوه‌وه، حكومه‌تی عێراق جۆرێكی دیكه‌ی زه‌یتی هاورده‌كردوه كه هه‌مان به‌ها خۆراكیه ی هه‌یه.