وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستیپێکرد

02/10/2022

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەستپێکردنى نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان رادەگەیەنێت .

بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەمڕۆ یەکشەممە (2/10/2022) تیمەکانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەپارێزگای سلێمانی، لەکارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەستبەکاربون.

ئاماژە بەوەش کراوە ئەنجامدانی پڕۆژەکە دوای چەند سەردانێکى مەیدانى داوای دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و رەزامەندى وەزارەتی دارایی دێت لە (22/6/2022) بە تەرخانکردنی بڕی (187.828.000) بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.

هەروەک جەخت کراوەتەوە لەوەى؛ لەئایندەیەکی نزیکیشدا پڕۆژەی رێگای ناوتاق لە دەربەندیخان دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی تاوەکو دروستکردن و تەواوبونی تونێلی دوەمی دەربەندیخان وەک رێگایەکی جێگرەوە هاوڵاتیان سودی لێ ببینن.


هەواڵی زیاتر