وەزیرى بازرگانى بۆ پارەى گەنمى جوتیاران دڵنیایی لە وەزیرى بازرگانى عێراق وەردەگرێت
05/10/2022
كەمال موسلیم وەزیرى بازرگانى و
پیشەسازى هەرێم، لەبارەی ناردنی شایستەی دارایی جوتیارانەوە دڵنیایی لە وەزیری
بازرگانی عێراق وەردەگرێت و بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتو پارەکە رەوانە بکرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت:
لە پەیوەندیەکدا لەگەڵ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتى هەرێم، وەزیری
بازرگانی عێراق دڵنیایی دا، کە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و
٢٠١٦) لەهەفتەی داهاتو هەمو ڕێکارەکانی تەواودەبێت و دەنێرێت بۆ بانکەکانی هەرێم و
پاشان دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ساڵانێکە
جوتیاران چاوەڕوانى گەیشتنى شایستە داراییەکەیانن و لەماوەى رابردوشدا وەزارەتى
بارزگانى جەختى کردوەتەوە کە هەمیشە لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى
عێراق بۆ بەدەستهێنانى ئەو شایستە داراییە و دابەشکردنى بەسەر جوتیاران دا وەک
مافێکى خۆیان.