چەند پڕۆژەیەکی رێگاوبان لەسەر قەرزی بانکی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت

05/10/2022

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە کۆبونەوە لەگەڵ وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتی، تاوتوێى چەند پڕۆژەیەکی رێگاوبان دەکات کە بڕیارە لەسەر قەرزی بانکی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکرێن.

بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئامادەبونى بەرپرسانى وەزارەتەکە لەگەڵ لەگەڵ وەفدێکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆ کردن دەربارەی چەند پرۆژەیەکی رێگاوبان کە بڕیار وایە لەسەر قەرزی بانکی نێودەوڵەتی لەھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ پڕۆژەکان لەقۆناغی پێشنیارکردن و توێژینەوەی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و نەخشەسازی ئەندازیاری و ئامادەکاریدایە بۆ ئەوەی دواتر بڕیاری لەسەر بدرێت و جێبەجێ بکرێت، پێشتریش لەمانگی ئابی رابردودا لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی بانکی نێودەوڵەتی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئامادەیی پیشانداوە بۆ هاوکاری و جێبەجێکردنی داواکاری بانکی نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان بەئامانجی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان.


هەواڵی زیاتر