کوێستان محەمەد: دەبێت دایەنگاکان خزمەتى شایستە پێشکەش بکەن

15/10/2022

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى رایدەگەیەنێت؛ دەبێت دایەنگاکان رێنماییەکان جێبەجێ بکەن ئەگەرنا لێپێچینەوەیان لێدەکەین، چونکە ئامانجى ئێمە ئەوەیە منداڵان بەشێوەیەکى شایستە لە دایەنگاکان خزمەت بکرێن.

ئەمڕۆ شەممە (15/10/2022) کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لەکاتى دانانى بەردى بناغەى دایەنگایەکدا جەختى لە گرنگى رۆڵى دایەنگاکان کردەوە لە پەروەردەکردنى منداڵان و ستایشى ئەو کەسانەشى کرد کە هاوکارى وەزارەتەکەن بۆ خزمەتکردنى چین و توێژە جیاوازەکانى منداڵان و خانەى بێسەرپەرشتان و بەساڵاچوان.

کوێستان محەمەد ئاماژەى بەوەشکرد کە رێنمایی تایبەتیان هەیە بۆ دایەنگاکان و لیژنەى باڵاشیان هەیە بۆ   چاودێرى و سەردانیکردنیان، "دەبێت ئەو دایەنگایتنەى سەر بە وەزارەتەکەمانن رێنماییەکان جێبەجێ بکەن، سزاى ئەو دایەنگایانەش دەدەین کە لە ئاستى پێویست نین و ناتوانن ئەرکەکانیان وەک پێویست جیبەجێ بکەن، چونکە ئامانجى ئێمە ئەوەیە منداڵان بەشێوەیەک لە دایەنگاکان خزمەت بکرێن کە شایستە بێت".


هەواڵی زیاتر