مستەفا سەید قادر: کار دەکەین هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە خێراتر بکرێت
18/10/2022
ئەمڕۆ سێشەمە ١٨/١٠/٢٠٢٢, مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەکە بەگشتی گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بیر و بۆچوون لەبارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچهكه، ئاڵوگۆڕ کران.
جێگری سەرۆکی هەرێم، وێڕای جەختکردنەوە لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕۆڵ و ئەزمونی ئەڵمانیای لە پشتیوانیکردن و چاودێریکردنی ئەو پرۆسەیە بەگرنگ لەقەڵەمدا.
هاوكات ههردوولا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرد و هیواخوازبوون کابینەی نوێ سەقامگیریی سیاسی و خزمەتگوزاریی پێویست و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دابین بکات و لەسەر بنەمای دەستوور مافی پێکهاتەکانی عێراق دەستەبەر بکات.
لەتەوەرێکی تردا گرنگیی پەیوەندیی دێرین و دۆستانەی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان خرایهڕو و جێگری سەرۆک ستایشی پشتیوانی و هاوکارییە بەردەوامەکانی ئهڵمانیای کرد، لایخۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا و پاراستنی ئارامیی ناوچەکە، دووپات کردەوە.