رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنى قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

18/10/2022

ئەنجومەنى قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان رەتى دەکاتەوە هیچ هەڵسوڕاوێکیان پەیوەندى بە لایەنێکى دیکەوە کردبیت و دەڵێت: ئامۆژگاریشمان بۆیان ئەوەیە لە جیاتی هەواڵی ناڕاست بۆ دڵخۆشکردنی سەرکردایەتیەکەی خۆیان هەوڵ لەگەڵ ئەو ئەندام و لایەنگرە زۆرە زویرانەی خۆیان بدەن کە بێ ماڵ و حاڵن و بیانگەڕێنەوە و بۆ کاری رێکخراوەیی.

دەقى رونکردنەوەی ئەنجومەنى قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨/١٠/٢٠٢٢ مەڵبەندی ٩ی شارەزوری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەواڵێکی ناڕاستی بڵاو کردوەتە وەک پیشەی جارانی، کە گوایە بەقەولی خۆیان لەماڵە گەورەکە پێشوازیان کردوە لە ژمارەیەک لە هەڵسوڕانی گۆڕان لەسنوری بازنەی سیروان.

 ئەم هەواڵە جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی تر نیە و ئەو کەسانەی کە بە هەڵسوڕاوی گۆڕان ناوبراون و وێنەیان بڵاوکراوەتەوە تەنها کەسێکیان پێشتر هەڵسوڕاوی گۆڕان بوە و لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان بەشداری کردوەو سەرکەتوو نەبوە و وازی لەگۆڕان هێناوە، ئەوانی دیکە هیچ پەیوەندیەکیان بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەبوە.

ئامۆژگاریشمان بۆ مەڵبەندی ٩ی شارەزوری یەکێتی ئەوەیە لە جیاتی هەواڵی ناڕاست بۆ دڵخۆشکردنی سەرکردایەتیەکەی خۆیان هەوڵ لەگەڵ ئەو ئەندام و لایەنگرە زۆرە زویرانەی خۆیان بدەن کە بێ ماڵ و حاڵن و بیانگەڕێنەوە و بۆ کاری ڕێکخراوەیی.

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان
١٨/١٠/٢٠٢٢


هەواڵی زیاتر