وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: چەكی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠١٤) گەیشتە هەرێمی کوردستان

19/10/2022

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١٠/١٩ چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤کەبریتیە لەبڕی (سی وچوار ملیاروهەشت سەدوبیست وحەوت ملوێن وهەشتاودوهەزارو دوسەدوپەنجا دینار گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بەشێوەی لای خوارەوە:-
سلێمانی :-
یازدە ملیاروسەدوحەفتاوچوارملیون وپێنج سەدو بیست وهەشت هەزار دینار.
هەولێر:-
بڕی یازدە ملیاروچوارسەدوشەست وشەش ملیون وحەوت سەدو سی ویەک هەزاردینار.
دهۆک:-
دوازدەملیارو سەدوهەشتاوپێنج ملیون وهەشت سەدو بیست وسێ هەزارو دوسەدو پەنجا دینار.
سەبارەت بەسا لانی ٢٠١٥و٢٠١٦ بەهەمان شێوە لەنزیکترین کاتدا چەکی شایستە دارییەکانیان دەگاتە دەستمان .
ئاماژە بەوەشكراوە لە نزیکترین کاتدا پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەكان لە ڕێگای سایلۆکانەوە چەکی پارەکە دابەش دەکرێت و براجوتیارەکان دڵنیا دەکەینەوە کە سەرجەم شایستە داراییەکانی ئەوساڵانەی ڕابرد وەردەگرنەوە .


هەواڵی زیاتر