وەزیرى دارایی: ئەوەی لە توانای وەزارەتی دارایی بێت بۆ خاوەن پێداویستییەکان جێبەجێی دەکات

24/10/2022

وەزیری دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت؛ خاوەن پێداویستییەکان چینێکی گرنگی کۆمەڵگەی ئێمەن و ئەوەی لە توانای وەزارەتی دارایی دابێت بۆیان جێبەجێی دەکەین.

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای خاوەن پێداویستی تایبەتەکان کە ئەمرۆ دوشەممە (2022/10/24) لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچو، ئاماژەى بەوە کردوە؛ خاوەن پێداویستییەکان چینێکی گرنگی کۆمەڵگەی ئێمەن بۆیە پێویستە بە هەمومانەوە پێداویستیەکانتان بۆ دابین بکەین، "بێ هیچ دودڵیەک ئەوەی لە توانای وەزارەتی دارایی دابێت جێبەجێی دەکەین".

هاوکات وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاریدا بڕێک سوتەمەنی بۆ ئەنجومەنی باڵای خاوەن پێداویستی تایبەتەکان دابین بکات.

بەپێى راگەیەندراوى وەزارەت؛ لاى خۆیەوە عومەر جەبار سەرۆکی ئەنجومەنی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان (یەکێتی نابینایانی کوردستان، کۆمەڵەی کورتە باڵاکان، یەکیتی کەمئەندامان، تالاسیما، نابیستان، کۆمەڵەی رۆژ، توانا بەخشان)، ستایشى وەزیری دارایی و ئابووری کردوە کە "هەمیشه لەخەمی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان بوە".


هەواڵی زیاتر