وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: ئامادەکارى بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە گرفتەکان

25/10/2022


وەزیری بازرگانی و پیشەسازی داوادەکات بەڕێوەبەرایەتیەکان بە زوترین کات ئامادەکارى بکەن بۆ جێبەجیکردنى ئەو یاداشتى لێکتێگەیشتنەى لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى عێراق واژۆ کراوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەوگرفتانە بێت کە ڕۆژانە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.

بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، ئەمڕۆ (2022/١٠/٢٥) کەمال موسلیم، لەگەڵ بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک  کۆبوەتەوە بۆ تاوتوێکردنى ناوەڕۆکى سەردانەکەى بۆ بەغدا و واژۆکردنى لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردو وەزارەت، هاوکات داوایکردوە بەزوترین کات ئامادەکاری بکرێت بۆ جێبەجێ کردنی ناوەڕۆکی ئەو لێک تێگەیشتنە بۆ ئەوەی کۆتایی بەوگرفتانە بێت کە رۆژانە روبەڕویان دەبێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە پیشتر وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لەبارەى یاداشتەکەوە بە سایتى (گۆڕان)ى راگەیاند: بەو یاداشتى لێکتێگەیشتنەى لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى عێراق واژۆمان کرد زۆر ئاستەنگ و کێشە کە هەیە چارەسەر دەکرێن تایبەت بە پرسى کۆگاکان و گواستنەوە و دابەشکردنى ئارد و بەشە خۆراک و وتیشى: بەڵێنمان وەرگرتوە دو بەشە ئارد بە زوترین کات رەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت و لە داهاتودا دواکەوتنى بەشە خۆراک رونەدات، هاوکات لەمەودوا فەرمانبەرانى ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە هەمو ئەو پاداشتى کار و ماندوبون و ماف و ئیمتیازاتانە دەیانگرێتەوە کە فەرمانبەرانى دیکەى هاوشانیان لە عێراق وەریدەگرن".


هەواڵی زیاتر