وەزیرى ئاوەدانکردنەوە: کاتەکانی کارکردن زیاد بکرێت و پەلە بکرێت لە تەواوکردنی پڕۆژەى رێگاى سماقوڵى
31/10/2022
وەزیری
ئاوەدانکردنەوە سەرپەرشتیارانى پڕۆژەی رێگای سماقوڵی رادەسپێرێت پەلە بکرێت لە
تەواوکردنی پڕۆژەکە و کاتەکانی کارکردن زیاد بکرێت، بەرەچاوکردنی لایەنی بەرزی
کوالێتی و تایبەتمەندی، راشیدەگەیەنێت؛ رێژەی ئەنجامدراوی پرۆژەی پردی دەربەندی
رانیە گەیشتوەتە (٥٨٪) و لەھەوڵداین بۆ جێبەجێکردنی دوسایدی (دەربەند-ژاراوە)، رێکارە
پێویستەکانیش بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی (دوکان-چوارقوڕنە) تەواوکراوە.
دانا
عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئەمڕۆ دوشەممە (31/10/2022) پڕۆژەی
رێگای سماقوڵی بەسەرکردەوە و لە گفتوگۆی لەگەڵ ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی
پڕۆژەکە، داوایکرد پەلە بکرێت لە تەواوکردنی پڕۆژەکە و کاتەکانی کارکردن زیاد
بکرێت، بەرەچاوکردنی لایەنی بەرزی کوالێتی و تایبەتمەندی، ئەوەش بەمەبەستی زو
تەواوکردنی پرۆژەکە و کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان، ھاوکات پشتیوانی وەزارەتی
بۆ دوپات کردنەوە.
پڕۆژەکە
پێکھاتوە لە رێگایەک بەدرێژی 2.2کم، کە دو بەش و ژمارەیەک ئاوبەری سندوقی و لولەیی
لەخۆ دەگرێت، گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و (400) ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و کارکردن
تێیدا بەردەوامە.
هەر
ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە، پڕۆژەی دروستکردنی پردی دەربەندی رانیەی بەسەرکردەوە
و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پرۆژەکە بەشێوەیەکی باش دەستیپێکردوەتەوەو
لەئێستادا لە قۆناغی دانانی گێردەرەکانی پردەکەدایەو رێژەی ئەنجامدراویش گەیشتوەتە
(٥٨٪)، ھیوادارین لە مانگی ئایاری داھاتو تەواو بکرێت و بچێتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
وەک مژدەیەکیش
بۆ دانیشتوانی سنورەکە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی:«پلانێکمان داناوە کە لەسەر قەرزی
بانکی نێودەوڵەتی، لەساڵی داھاتو رێگای دوسایدی دەربەند-ژاراوە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە».
لەبارەى پڕۆژەی
رێگای (دوکان-چوارقوڕنە)شەوە رایگەیاند؛ کارکردن لەپڕۆژەکە بەھۆی گرفتێکی ھونەرییەوە
وەستابو، ئەو گرفتە لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە چارەسەرکراوەو
وەک وەزارەت ھەمو رێکارە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە تەواو کراوە بۆ ئەوەی
بەڵێندەر دەستبەکاربێت.