وەزیری دارایی: بۆ بەدەستهێنانی بەشە بودجەی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەین

07/11/2022

وەزیری دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت: لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکەین لە پێناو بەدەستهێنانی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیوادارین سەرەتایەکی باش هەبێت بۆ لێکتێگەیشتن بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد بەپارێزراوی بەدی بێت.

ئەمڕۆ دوشەممە 2022/11/7، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لەكۆبونەوەیەك لەگەڵ (زەهرا بێل) جێگری سەرۆک کونسول و (هیث بەیلی) سەرۆکی بەشی ئابووری کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە هەولێر.

له کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی و ئابوری ئاماژەی بەوەكردوە: پاڵپشتی حکومەتی نوێی عێراق دەبن، بەو هیوایەین لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا بتوانن مافە ڕەواکانی گەلی کورد بەدەست بهێنین.

سەبارەت بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابوری کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ بەغدا وتویەتی "ئێمە لە پێناو بەدەستهێنانی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچینە بەغدا، هیوادارین سەرەتایەکی باش هەبێت بۆ لێک تێگەیشتنی دانوستانەکان بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد بەپارێزراوی بەدی بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجمان گفتوگۆکردنە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 وە، هاوکات دەبێت بەپێی دەستوور دۆسیەی نەوت و غاز چارەسەر بکرێت.

شاندی كۆنسوڵخانە، ئەوەیان خستەڕو كە هاوکاری ڕێکەوتن و لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان دەکەن.


هەواڵی زیاتر