وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: ئامادەى هاوكاری و كارئاسانین بۆ کۆمپانیا ژاپۆنیەکان پڕۆژەکانیان بۆ خزمەت و پێشكەوتنی ناوچەكە بهێننە کوردستان
15/11/2022
وەزیری
بازرگانی و پیشەسازی رادەگەیەنێت؛ كەشی گونجاوی كاركردن دەرفەتێكی باشی بۆ
كۆمپانیا بیانییەكان رەخساندوە بۆئەوەى كار و بەرهەمەكانیان لە هەرێمی كوردستان
پێش بخەن و ئامادەشین هاوكاری و كارئاسانی کۆمپانیا ژاپۆنیەکان بکەین هەر جۆرە
پڕۆژەیەكی كە خزمەت بە پێشكەوتنی ناوچەكە بكات بهێننە کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە
(2022/11/15)، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ شاندێكی
كۆمپانیاكانی جایكای ژاپۆنی، ئاماژەی بە كارئاسانیكردنی تەواوی حكومەتی هەرێم كرد
بۆ كۆمپانیا ژاپۆنییەكان و وتی: كەشی گونجاوی كاركردن دەرفەتێكی باشی بۆ كۆمپانیا
بیانییەكان بە گشتی و كۆمپانیا ژاپۆنییەكان بە تایبەتی رەخساندووە تاوەكو كار و
بەرهەمەكانیان لە هەرێمی كوردستان پێش بخەن و دڵنیایی هاوكاری و كارئاسانی وەزارەتەکەى
دایە ئامادەبوان بۆ هەرجۆرە پڕۆژەیەك كە خزمەت بە پێشكەوتنی ناوچەكە بكات.
لاى
خۆیەوە نوێنەری كۆمپانیاكان باسیان لەكار و پرۆژە و بەرهەمەكانیان کە لە زۆر بواری
جیاجیا توانیویانە كارەکانیان بهێننە كوردستان و ئاماژەیان بەوەکردوە کە لە هەوڵی
بەردەوامدان بتوانن زۆرترین وەبەرهێنان و پێداویستی و بەرهەمی كۆمپانیاكانیان
بهێننە ناوخۆی عێراق و كوردستان و پێشنیاری هەناردەكردنی بەرهەمی خۆماڵیشیان كرد
لە رێگەی كۆمپانیاكانیانەوە.