جێگری سەرۆکى هەرێم پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى بنەماڵەکەى سلێمانى دەکات
18/11/2022
جێگری سەرۆکى هەرێم پەیامێکى هاوخەمى ئاڕاستەى بنەماڵەکەى سلێمانى دەکات
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
کارەساتی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی، لە ناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردین، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان ڕادەگەیەنین.
داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردوان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بەخێریش بۆ بریندارەکان بنێرێت، هیوادارین بەزوترین کات بەسەلامەتی بگەڕێنەوە نێو کەسوکار و ئازیزانیان.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
مستەفا سەید قادر
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٨/١١/٢٠٢٢