وەزیری بازرگانی و پیشەسازی: دەمانەوێت پیشەسازی بنیاد بنێن
20/11/2022
وەزیری
بازرگانی و پیشەسازی رایدەگەیەنێت؛ هەرێمی کوردستان لەسەرەتای قۆناغی گەشەسەندنی پیشەسازیدایە،
بۆیە دەمانەوێت بونیادی پیشەسازی بنێین و دیدی ئێمە بەوئامانجەیە و جیاوازە لەدیدی
کەسێک بیەوێ قازانج بکات لەڕێگەی پیشەسازییەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە
(٢٠٢٢/١١/٢٠)، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی (IFC) کە دامەزراوەیەکی دارایی نێودەوڵەتییە
خزمەتگوزاری لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ڕاوێژکاری پێشکەش بە کەرتی تایبەت دەکات و سەر
بە گرووپی بانکی جیهانییە، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەرێمی
کوردستان و دیاریکردنی ستراتیجی سێکتەرەجیاوازەکان لە کوردستانن.
وەزیری
بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ ئاماژەکردن بە گرنگی هاتنە ناو بازاڕی کاری ئەم جۆرە ناوەندانەی باسى لە برەودان بە پیشەسازی
و پرۆژەی بچوک و مامناوەند و بۆئەوەی بتوانرێت پێداویستییە ناوخۆییەکان پڕبکرێتەوە
و پاشان پرۆژەی گەورتر، وتیشی: تا پرۆژە و پیشەسازی بچوک و مام ناوەند پەرەی پێنەدرێت
پرۆژەگەورەکان سەرکەوتونابن، ئێمەلەکاتێک دا کەخاوەنی چەندین سەرچاوەی باشین بۆ پیشەسازی
کەرەستەی خاو و بەبازاڕکردنی دەتوانین پیشەسازی سێکتەرە جیاوازەکانی تر بکەینە جێگرەوەی
پیشەسازی نەوت لەڕێگەیەوە داهات زیاد بکەین و بۆبەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری پشتی پێببەستین.
هەروەک
ئەوەى خستەڕو کە؛ هەرێمی کوردستان لەسەرەتای قۆناغی گەشەسەندنی پیشەسازیدایە، "بۆیە
دەمانەوێت بونیادی پیشەسازی بنێین و دیدی
ئێمە بەوئامانجەیە و جیاوازە لەدیدی کەسێک بیەوێ قازانج بکات لەڕێگەی پیشەسازییەوە".