سلێمان محەمەد: ناوەڕاستى ئەم مانگە تونێلى دەربەندیخان دەکرێتەوە

05/12/2022

قائیمقامى دەربەندیخان رایدەگەیەنێت؛ کارکردن لە تونێلى دەربەندیخان بەردەوامە و لە کۆتاییەکانى نزیکبوەتەوە، پێشبینى دەکەین تا ناوەڕاستى ئەم مانگە کارەکان بە کۆتا بگات و دواتر بە روى شۆفێراندا بکرێتەوە.

سلێمان محەمەد قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان، لەبارەى دوایین هەنگاوەکانى نۆژەنکردنەوەى تونێلى دەربەندیخان و وادەى کردنەوەى، رایگەیاند؛کارکردن لە تونێلى دەربەندیخان بەردەوامە و لە کۆتاییەکان نزیکبوەتەوە، ئێستاش رۆژانە چەند تیمێکى جیاواز لە و بەپێى پسپۆڕى خۆیان سەرقاڵى کارکردنن، هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆئەوەى بە زوترینکات تونێلەکە بە روى شۆفێران بکرێتەوە بەتایبەت کە ئیستا وەرزى سەرما و بارانبارینە.

ئاماژەى بەوەشکرد لە رابردودا زیانى زۆر بەر ناو تونێلەکە و دەروازەکانى گەیشتبو، ئەوەى پێویست بێت بۆى کراوە و بەشێوازێکى نوێ و مۆدێرن چاککردنەوەى بۆ کراوە و روناککراوەتەوە، پێشتر یەک دەرچەى ئاوەڕۆى هەبو، دەرچەیەکى کەمان زیاد کردوە و جێبەجێ کراوە و پێشبینى دەکەین تا ناوەڕاستى ئەم مانگە سەرجەم کارەکانى تەواو بێت و دواتر بە روى شۆفێراندا بکرێتەوە.


هەواڵی زیاتر