وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى لە بەغدا: لێکتێگەیشتنى باشمان هەیە و کێشەکان چارەسەر دەکەین
12/12/2022
وەزیرى
بازرگانى و پیشەسازى لە بەغداوە رایدەگەیەنێت؛ لێکتێگەیشتنى باشمان لەگەڵ هەردو وەزارەتى
بازرگانى و پیشەسازى عێراق هەیە و کێشەکان چارەسەر دەکەین، پارەى گەنمى جوتیارانیش
بۆ ساڵەکانى (2015و 2016) تەرخانکراوە بەڵێنمان وەرگرتوە رەوانە بکرێت.
کەمال
موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم دواى کۆبونەوەکانى ئەمرۆ و
دوێنێى لە بەغدا، رایگەیاند: هاتوین لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و وەزارەتى پیشەسازى
و کانزاکانى حکومەتى فیدراڵ گفتوگۆ بکەی لەبارەى ئەو بابەتانەى پەیوەستە بە هەردو
لامانەوە لەگەڵ کۆسپ و تەگەرەکان.
وتیشى: هەردولا
ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ چارەسەرى کێشەکان و لێکتێگەیشتنى باشمان هەیە و
کێشەکان چارەسەر دەکەین و تەگەرە و کۆسپەکان ناهێڵین.
لەبارەى شایستەى
دارایی جوتیارانیشەوە، کەمال موسلیم وتى: خۆشبەختانە دوا هەوڵى هەمو لایەک شایستەى
دارایی جوتیاران بۆ ساڵى (2014) دابەشکرا، شایستەى دارایى بۆ ساڵەکانى (2015 و
2016) دڵنیاییمان وەرگرتوە کە پارەکە تەرخانکراوە، بەڵام دابەشکردنى دەکەوێتە ساڵى
داهاتو.