ئاوات جەناب نورى، سەرۆکى شاندى هەرێم: مەبدەئیەن موچەى موچە خۆرانى هەرێمى کوردستانمان گەرەنتى کردوە

13/12/2022

سەرۆکى شاندى هەرێم ئاشکراى دەکات مەبدەئیەن موچەى موچە خۆرانى هەرێمى کوردستانمان گەرەنتى کردوە و دەشڵێت؛ بەپێى ئەنجامى کۆبونەوەکانمان لە جارەکانى دیکەى پێشو کە سەردانى بەغدامان کردوە گەشبینترم کە بەرەو چارەسەرى کێشەکان بڕۆین.

ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە سەرۆکایەتى شاندى هەرێم دەکات لە کۆبونەوەکان لەگەڵ بەغدا بە کەناڵى (کەى ئێن ئێن)ى گەشبینى خۆى دەخاتەڕو لە دەرەنجامى کۆبونەوەکانى چەند رۆژى رابردو لەگەل بەرپرسانى باڵاى حکومەتى عێراق و رادەگەیەنێت؛ لەسەر خەرجى بەڕێوەبردن و میلاکات گەیشتوینەتە رێککەوتن و لە جارەکانى پێشو کە هاتوین بۆ بەغدا گەشبینترم.

ئاوات جەناب نورى ئاشکراى دەکات؛ مەبدەئیەن موچەى موچە خۆرانى هەرێمى کوردستانمان گەرەنتى کردوە و جەختمان کردوەتەوە لەوەى نابێت موچە تێکەڵى ناکۆکى سیاسى بکرێت، دەشمانەوێت کێشەکانى نەوت بە یاسا چارەسەر بکرێ و بۆ چارەسەرى کێشەکان لە نێوان هەرێم و عێراقیش دەستور حەکەمە.

هەروەک دوپاتى دەکاتەوە دەستپێکردنەوەى پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران پەیوەستە بە رێککەوتنى حکومەتى هەرێم و عێراق فیدراڵ و دەشڵێت "هەر کاتێک پێویست بێت لەپێناو چارەسەرى کێشەکان دێینەوە بەغدا".


هەواڵی زیاتر