وەزیری دارایی و ئابوری پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە دابین دەکات
04/01/2023
وەزیری دارایی
و ئابوری رایدەگەیەنێت؛ دامەزراندنی سندوقی شێرپەنجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجیەکان
و دەبێت لە پێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی توشبو بە نەخۆشیەکە پاڵپشتی دارایی
بۆ دابین بکەین.
ئاوات جەناب
نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەتی دارایی سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى
کرد بۆ تاوتوێکردنى پرسی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ سندوقی شێرپەنجە
بە ئامادەبونی بریکاری
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری
گشتی گومرگ و هەریەکە لە نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
و سەرۆکی سندوقی شێرپەنجە.
لە
کۆبونەوەکەدا دابینکردنى رێژەیەک لەو باج و رسوماتانەی لە لایەن بەشێک لە
وەزارەتەکانەوە وەردەگیرێت بە میکانیزمێکی تایبەت بۆ پاڵپشتى سندوقى شێرپەنجە
گفتوگۆى لەبارەوە کرا و لای خۆیەوە ئاوات جەناب نورى وتى:" دامەزراندنی
سندوقی شێرپەنجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیجیەکانی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی کە
دەبێت لە پێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی توشبو بە نەخۆشیەکە پاڵپشتی دارایی بۆ
دابین بکەین".
بەپێى
راگەیەندراوى کۆبونەوەکە؛ بەشداربووان جەختیان کردوەتەوە کە پێکەوە دەتوانن
هەنگاوى گەورە بگرینەبەر بۆ ئەوەی کارەکان بە میکانیزمی باشتر جێ بەجێ بکرێن.