لەسەر داواکارى کوێستان محەمەد، کوڕ و کچانى بێسەرپەرشت دادەمەزرێندرێن

08/01/2023

حکومەتى هەرێم، لەسەر داواکارى وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى بڕیاریدا بە دامەزراندنى کوڕ و کچانى بێسەرپەرشتى ناو خانەکان.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى لەسەرە، بڕیاردراوە بە دامەزراندنى سودمەندانى ماڵەکانى (کوڕان، کچان، بابان)، لەسلێمانى و سودمەندانى ماڵەکانى کوڕان و کچان لە هەولێر، بەشێوەى گرێبەست لەسەر میلاکى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى.

دامەزراندنى ئەو کەسانە، لەسەر داواى کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى بوەو ئەو بێسەرپەرشتانە دەگرێتەوە کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا تەمەنیان گەیشتوەتە سەرو 18 ساڵ.

دامەزراندنەکە بەپێى رێنمایى دارایى ژمارە 10ى ساڵى 2019 دەبێت، بەمەرجێک لە ھیچ دامودەزگایەکی حکومەت موچەی تری نەبێت.

 

 

وێنە؛ بەسەرکردنەوەى خانەیەکى کچان لەلایەن وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیەوە


هەواڵی زیاتر