پارێزگارى سلێمانى: لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاى پێنجوێن چاک دەکرێت

15/01/2023

پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاى پێنجوێن چاک دەکرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت، وەک پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاکەشمان.

دەقى راگەیەندراوەکە:

دانیشتوانی جوامێر و خۆشەویستی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، بە بڕیاری بەڕێز وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای هەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاکە چاکدەکرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت، لەسەر داوای خەڵکی پێنجوێن پشکی کارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشکی کارەبای پێنجوێن جیادەکرێتەوە.
وەک پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاکەمان.
سوپاس بۆ شێوازی مەدەنیانەو گیانی بەرپرسیارانەی هەموولایەک.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
١٥/١/٢٠٢٣


هەواڵی زیاتر