بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە: پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەرانی بیارە دەکەین
18/01/2023
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە رایدەگەیەنێت؛
پشتیوانی داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمی کارەبا و
چاککردنی رێگەوبانەکان لەڕێگەی خەرجکردنی داهاتی مەرزی شوشمێ دابینکردنى خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشخانەی ناحیەکە.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە لەبارەى
داواکارى ئەو هاوڵاتیانەى سنورەکە کە ئەمڕۆ گردبونەوە و داوای جێبەجێکردنی چوار
داواکارییان کرد رایدەگەیەنێت؛ گرفتی کارەبا لەسەرانسەری هەرێم هەیە و چارەسەرکردنى
لەسەرو دەسەڵاتی ئێمەیە، بەڵام پشتیوانى داواکارییەکە دەکەین و چەندینجاریش لەگەڵ سەروخۆمان
قسەمان کردوە بۆ چارەسەری ئەو بابەتە.
سەبارەت بە گرفتی نەخۆشخانەکانیش ئاماژەی بەوەکرد؛
لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆمان کردوە و لەسەرهێڵین، بەڵێنی باشترکردنی
خزمەتگوزاری ئەو نەخۆشخانەیەیان پێداوین.