بزوتنەوەى گۆڕان: پێویستە نوێنەرەکانى گۆڕان پشت لە دەسەڵات و ڕوولە خەڵک بن

21/01/2023


ئەمڕۆ شەممە، بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ ستافی حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان، کۆبونەوە.

 دلێر عەبدولخالق، وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا کارەکانى نوێنەرەکانى گۆڕان لە حکومەتى خۆجێى خرایەڕو و جەختکرایەوە لەوەى کە پێویستە نوێنەرەکانی گۆڕان پشتیان لە دەسەڵات و رویان لە خەڵک بێت.

رونیشى کردەوە، رولە خەڵک بون، واتە لەناو خەڵک بون و نوێنەرایەتییەکی راستەقینەی داوا و خواستەکانی هاوڵاتیان بکەن.

هەر لە کۆبونەوەکەدا، هەڵوێستەکانى (زانا ڕەحمان) قائیقمامی پێنجوێن بەرز نرخێنرا.

دلێر عەبدولخالق وتیشى،" سەرەڕای زیادبونی دەستێوەردانی حیزبی لە کاروباری حکومەتدا، بەڵام نوێنەرەکانی گۆڕان بەربەست بون لەبەردەم بەشێک لەو پێشێلکاریی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەدا.

لە کۆبونەوەکەدا جەختیشکرایەو کە دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی، شایستەیی خزمەتگوزاری باشتر و وەڵامدانەوەی زیاتری کاربەدەستانن، ئەوە بەدەمەوەچوونەش ئەرکی زیاتری بەرپرسانی گۆڕانە.


هەواڵی زیاتر