جێگرى سەرۆکى هەرێم: ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلابنرێن و هەنگاوی جدی و بەپەلە بنرێت بە ئامانجی گۆڕانکاری و چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە
24/01/2023
جێگری سەرۆکی هەرێم
رایدەگەیەنێت؛ بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی ئاڵۆزە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە پێویستە
ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلابنرێن و هەنگاوی جدی و بەپەلە بنرێت بە ئامانجی گۆڕانکاری
و چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ سێشەمە (
٢٤ / ١/ ٢٠٢٣)، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەیەکدا
لەگەڵ وەفدێکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبون لە کاثرين کرۆفت
و جوسوا لویس و ڤێگەر ئەمیین، بەرپرس و ئەندامانی یەکەی سیاسی و ئابووری کونسوڵخانە،
بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەى تاوتوێکرد و تیشک
خرایە سەر گرنگی رێککەوتن و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی وزە و هەنگاوی
بەپەلە بە ئاڕاستەی چارەسەری خێرای ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسیەکان دوپاتکرایەوە.
جێگری سەرۆکی هەرێم
جەختیکردەوە کە بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی ئاڵۆزە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە پێویستە
ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلابنرێن و هەنگاوی جدی و بەپەلە بنرێت بە ئامانجی گۆڕانکاری
و چاکسازی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، هەردولا بە بایەخەوە
باسیان لە بەردەوامی و بەرفراوانکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کرد.
وەفدی کونسوڵخانەی
ئەمریکا پشتیوانی و هاوکاری وڵاتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان دوپات کردەوە و بەگرنگیەوە
باسیان لە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ئەم ناوچەیە کرد.