وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ئەوەی لە دەسەڵاتی مندا بێت بۆ خەڵکی پێنجوێنی جێبەجێدەکەم
28/01/2023
وەزیری
ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردن لەگەڵ نوێنەران خۆپیشاندەرانی پێنجوێن کۆدەبێتەوە و
رایدەگەیەنێت؛ بەشێک لە داواکارییەکانیان پێشتر خستومانەتە پلانى وەزارەتەوە و لەگەڵ
کۆتایی هاتنى وەرزى سەرما دەیانخەینە بوارى جێبەجێکردنەوە و هەر داواکارییەكییان
پەیوەندی بە وەزارەتى ئێمەوە هەبێت و لەچوارچێوەی دەسەڵاتەکانمدا بێت جێبەجێ
دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە (28/1/2023)،
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاودانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە میانى پێشوازیکردن لە
نوێنەرى خۆپیشاندەرانى پێنجوێن کە بۆ گەیاندنى داواکارییەکانیان سەردانیان کردبو
پەیوەست بە رێگاوبانى سنورەکەیان، راگەیاند: سەیری سەرجەم داواکارییەکانی
خەڵکی پێنجونم کردوە و داواکارییەکانیان رەوایە و پشتگیری داواکارییەکانیان دەکەم،
بەشێك لە دواکارییەکان پێشتر خستوەمانەتە پلانى وەزارەتەوە بۆ ئەمساڵ و دەیانخەینە
بەرنامەی کارەوە.
لە بارەی کاتی دەستپێکردنی
کارەکانیان لەو ناوچیە، دانا عەبدولکەریم دەڵێت: کارکردن لە رێگاوبان لە سنورى پێنجوین
لە وەرزی سەرمادا بەهۆی سەختی کەشوهەواوە ئاسان نییە، لەگەڵ باشبونی کەشوهەوا دەست
بەکارەکان دەکەین و دەیانخەینە بوارى جێبەجێکردنەوە.
سەبارەت بە
جێبەجێکردنی کۆى داواکارییەکان لەلایەن حکومەتەوە، دانا عەبدولکەریم دەڵێت: وەکو
وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئەوەی لە دەسەڵاتی مندا بێت داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکەم
و ئەوەشی پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێت هەوڵ دەدەین داواکارییەکانیان
ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکەین و رەزامەندییان بۆ وەربگرین.