بانکی ناوەندی عێراق و پڕۆسەی دروستکردنی پارە لە بانک؟
28/01/2023
بانکی ناوەندی عێراق و پڕۆسەی
دروستکردنی پارە لە بانک نوێترین ڕاپۆرتی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەلە نوسین
و ئامادەکردنی ئەنوەر کەریم، تێیدا تیشک دەخاتە سەر ئەرک و سیستمى بانک و دارایی و
دواین پێشهاتەکانى دۆخى دارایی عێراق بەتایبەت خستنەڕوى دراوى دۆلار و ئەو دۆخەى
بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى دۆلار و دابەزینى نرخى دینار هاتوەتە ئاراوە.
مەبەست لە
توێژینەوەکە پێویستیی زیادکردنى پارەدارکردن لە ناو عێراقدایە لە ڕێگای کردنەوەی بانکی
زیاتر و کلتوری پارە پاشەکەوتنکردن لە ناو خەڵک و زیادکردنی وەبەرهێنان، بۆئەوەى
"ببێتە هۆی کۆکردنەوەی داهات بەشێوەیەکی خێراتر بۆ حکومەت و کەمکردنەوەی
گەندەڵی بەتایبەت کە کاروباری دارایی کۆڵەکەی پێشکەوتنی وڵاتە ئەوەش لە ڕێگەی
بانکی پێشکەوتو بە تەکنلۆژیای دارایی پێشکەوتو دەبێت".
پوختەیەک لە توێژینەوەکە:
بانک مەکینەی سیستەمی
ئابوریەو دەزگایەکی داراییە (Financial Institution) ئەو شوێنەیە کە کە پارە وەردەگرێت لە هاوبەشەکانی و ئەو پارەیە
دەداتەوە بە بزنسەکان بە قەرز و کریدت دەدات بە هاو بەشەکانی وە پارە پاشەکەوتکراوەکانیش دەپارێزێت.
مەبەست لەم ڕاپۆرتە
ئەوەیە کە خستنەڕووی پارە کەمە لە عێراقدا، هۆکارەکەی نەبوونی ژمارەی بانکی
پێویستە بۆ هاوڵاتیانی عێراق و لاوازی سیستەمی بانکییە، کە ناتوانێت خزمەت بە
حکومەتی عێراق بکات لە کۆکردنەوەی داهاتدا، بەهۆی کەمی ژمارەی بانکەوە نەتوانراوە
ڕێگە بگیرێت لە گەندەڵی، کە پارەیەکی زۆر براوەتە دەرەوەی عێراق ئەمەش زیانی
گەورەی بە ئابوری عێراق گەیاندوە لەئەنجامی لاوازی سیستەمی بانکی عێراقەوەیەوە،
هاوکات بوونی هەزاران کارمەندی بندیوار کە چەندین ساڵە بوون بەئەرک بەسەر بودجەی
گشتیەوە بە هۆی نەبوونی سیستمی بانکی پێشکەوتوە، پاشەکەوت نەکردنی پارە لە لایەن
هاوڵاتیاناوە، بۆتە هۆی زیادنەکردنی وەبەرهێنان، ئەمەش زیانی لە ئابوریداوە
هۆکارەکەشی کەمی بانکی پێشکەوتووە، کە کار ئاسانی لە بەڕێکردنی کاری هاووڵاتیان
گرتوە. بەمەش کاتێکی زۆری هاوڵاتیان بەفیڕۆ دەڕوات و کاریگەری هەیە لەسەر
کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و زیانی بەسوڕی ئابوری گەیاندوە. لێرەدا مەبەست لەم
توێژینەوەیە ئەوەیە کەپارەدارکردن زیاتربێت لە ناو عێراقدا لە ڕێگای کردنەوەی
بانکی زیاتر و کلتوری پارە پاشەکەوتنکردن دروستببێت لە ناو خەڵکدا بۆ زیادکردنی
وەبەرهێنان، ببێتە هۆی کۆکردنەوەی داهات بەشێوەیەکی خێراتر بۆ حکومەت و
کەمکردنەوەی گەندەڵی. هەر ووڵاتێک بیەوێت پێشبکەوێت ئەبێت لە (STFM) دا
پێشبکەوێت واتە (زانست، تەکنلۆژیاو، فاینەنس و ماتماتیك) واتە کاروباری دارایی
کۆڵەکەی پێشکەوتنی وڵاتە ئەوەش لە ڕێگەی بانکی پێشکەوتوو بە تەکنلۆژیای دارایی
پێشکەوتووە.
کلیک لێرە بکە