کوێستان محەمەد قەڵغانى کاریگەرترین (100) کەسایەتى ژنى جیهانى عەرەبى پێدەدرێت

29/01/2023

وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی قەڵغانی باشترین و کاریگەرترین (100) کەسایەتی ژنی لەسەر ئاستی میسر و جیھانی عەرەبی پێبەخشرا.

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/١/٢٩ خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەلایەتی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە د.ئەمال کەهلا، سەرۆکی دەزگای هیوا بۆ ڕێکخستن و خوێندن و کۆنفڕانسەکان، سەرۆکی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی باڵیۆزی ژنان و گەنجانی عەرەب، هەروەها سەرۆکی کۆمپانیایەکی بەڵێندەر.

لە دیدارێکدا باس لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی گەنجان و ژنان کراو خاتوو کوێستان وەک ژنێک کە باشترین وکاریگەرترین ژن رۆڵی بینیوە لە بواری ئاشتی، بۆیە ئەو قەڵغانەی پێبەخشراو دەبێت بە یەکێک لە ڕیزی ئەو [100] کەسایەتیە کە باشترین و کاریگەرترینەکانی میسر و وڵاتانی جیهانی عەرەبی بۆ پشتگیریکردن لە ئاشتی نێودەوڵەتی .


هەواڵی زیاتر