یاسای بریکارنامەی بازرگانی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
30/01/2023
یاسای بریکارنامەی بازرگانی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، بۆئەوەی بازرگانان بەئاسانی ئاڵوگۆڕی کاڵاکانیان ئەنجام بدەن و کوردستان بکرێتە ناوەندێکی بازرگانی بۆ دابەشکاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دیكە.
ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠٢٣/١/٣٠ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان کۆبوەوە بەمەبەستی گۆڕانکاری لەچەند یاسایەکی بەرکاری بازرگانی لەوانە یاسای بریکارنامەی بازرگانی.
لەدیدارەكەدا، تاوتوێی یاسای بریکارنامەی بازرگانی کرا کە بەجۆرێک هەمواربکرێتەوە و ئەوبڕگانەی کەم و کورتیان هەیە چاکبکرێت، تابتوانرێت بەئاسانی بازرگانان ئاڵوگۆڕی کاڵاکانیان ئەنجام بدەن و بەجۆرێک ئەم یاسایە ڕێکبخرێتەوە کوردستان بکرێتە ناوەندێکی بازرگانی بۆ دابەشکاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی تر.